پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وزاری دزەی پێکرا
دەست بەسەر دەفتەری تاقیکردنەوەکان گیرا و پرسیاری یەکەم تاقیکردنەوە دزەی پێکرا.
پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وزاریی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خولی یەکەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دزەی پێکراو، هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستیان بەسەر بڕێک دەفتەری تاقیکردنەوە گشتییەکاندا گرتووە.
کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری پەروەردە فەرمانی دەستبەجێی بۆ کردنەوەی دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی ورد و بەپەلە دەرکردووە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی بابەتەکە و گواستنەوەی دەفتەرەکان لە ناو فڕۆکەخانەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025/2026 خولی یەکەم بۆ بابەتی پەروەردەی ئایینی ئیسلام دزەی پێکرا و بڵاوکرایەوە.
وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی بە قوتابییان دەدات، تاقیکردنەوە گشتییەکان بەگوێرەی ڕێکارە یاسایی و ئەمنیی تووند بەڕێوەدەچن و ڕووبەڕووی حاڵەتی تێکدەرانەی لەم شێوەیە دەبنەوە.
بڕیارە ڕۆژی شەممە 13ـی 6ـی 2026، یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12ی ئامادەیی بێت لە سەرانسەری عێراقدا بەڕێوەبچێت.