پایتەخت

وردەکاری هێرشە درۆنییەکەی سەر بەحرەین

وردەکاری هێرشە درۆنییەکەی سەر بەحرەین
کورتە

کچێکی 11 ساڵان بووە قوربانی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و بەحرەین.

له‌ ئه‌نجامی گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كانی دوێنێ شه‌و، ده‌یان ئۆتۆمبێل له‌ به‌حره‌ین سووتاون و كچێكیش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

ئه‌مڕۆ وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی ئەو درۆنە ئێرانییانەی تێکشکێنراون، کچێکی تەمەن 11 ساڵ بریندار بووە و زیانێکی زۆر بە ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ گەیشتووە.

بەپێی بڵاوكراوه‌ی وەزارەتەکە، ڕووداوەکە لە شاری حەمەد و مەنامەی پایتەخت ڕوویداوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، پاشماوەی درۆنەکان بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە چەند ئۆتۆمبێلێک و زیانگەیاندن بە ژمارەیەک خانوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌و ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێران، له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكای له‌ ناوچه‌كه‌ پێكا.

11 حوزەیران 2026 11:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026