کۆتا زانیاری لەسەر گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، ماڵەکان بە حاجییان ئاوەدان بوونەوە؛ ههمووان به سهلامهتی گهیشتنهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سهركهوتنی پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی ڕاگهیاند و دوایین کاروانی حاجییانی کوردستان شەوی ڕابردوو به سهلامهتی گەیشتنەوە نێو كهسوكارییان.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویكردهوه، سەرجەم حاجییان بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر داڕێژرابوو گەڕاونەتەوە و لە ئێستادا هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودییە نەماوە.
ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی لە حاجییان، سوپاسی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرپەرشتیاری پڕۆسەکەی کرد بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان.
هاوکات شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی، سەرپەرشتیاری پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ، سەرکەوتنی تەواوی پڕۆسەکەی ڕاگەیاند.
ناوبراو، دەستخۆشی لە سەرجەم فەرمانبەران و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە کرد کە بە دڵسۆزییەوە لە خزمەت حاجییاندا بوون و توانییان بەبێ گرفت پڕۆسەکە بە کۆتایی بگەیەنن.
جێی باسە بۆ ئەمساڵ 5120 کەس لە کوردستانەوە چوونه سعودییە کە پێکدێن لە 2752 پیاو و 2368 ئافرەت.