پایتەخت

پەیامە کورتەکەی تره‌مپ بۆ تاران

پەیامە کورتەکەی تره‌مپ بۆ تاران
کورتە

ڕێککەوتن یان مەرگ؛ بژاردەکانی بەردەم ئێران.

دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان تره‌مپ دووباره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كاته‌وه‌، داوا ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌رووی وێرانكاری ته‌واو ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا به‌ کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگه‌یاند، ئەگەر تاران ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنتن واژۆ نەکات، ئەوا ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی تەواو دەبێتەوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەگەر ئێران بەم زووانە نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەوا هێرشی سەربازی توندتر دەکەنە سەر ئەو وڵاتە، تا بە تەواوی وێرانی دەکەن.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ بۆ ماوەی 2 ڕۆژە هێرشی ئاسمانی چڕ لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕوویداوه‌.

11 حوزەیران 2026 09:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026