دوایین زانیاری لهبارهی جهنگی ئەمریکا و ئێرانهوه
وردەکاری هێرشە موشەکییەکانی دوێنێ شهوی ئێران و ئهمریكا.
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار و شهوی ڕابردوو هەردوولا هێرشی تووندیان کردووەتە سەر یەکتر.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، نوێترین گەڕی هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ناوخۆی ئێران کۆتایی پێهێناوە، بهڵام لە هێرشهكانی شهوی ڕابردوو چەکی وردییان بۆ پێکانی بنکەکانی چاودێری، سیستەمەکانی پەیوەندی و بەرگری ئاسمانی ئێران بەکارهێنراوە.
هاوکات دۆناڵد ترهمپ جەختی کردووهتهوه، کە بژاردەی هێرشی زیاتر هێشتا لەسەر مێزە و ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئیسرائیل لەم هێرشانەدا بەشدار نەبووە.
لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران بە 12 موشەکی بالیستی بنکەی ئەزرەقی ئەمریکی لە ئوردن و بە درۆنیش بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکای لە بەحرەین کردە ئامانج.
ئەم دۆخە وای کرد كوهیت ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتەکاندا دابخات، هەرچەندە لە ئێستادا جوڵەی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی ناوچەکەدا ئاسایی بووەتەوە.
ئەم پەرەسەندنانە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەپاچی ئەمریکی لە گەرووی هورمز دێت، کە مەترسییەکی گەورەی لەسەر ئاگربەستەکەی مانگی 4 دروست کردووە.