پایتەخت

هه‌ولێر؛ ڕوونکردنەوەیەکی خێرا له‌باره‌ی نه‌بوونی ئاوی گه‌ڕەكێك

هه‌ولێر؛ ڕوونکردنەوەیەکی خێرا له‌باره‌ی نه‌بوونی ئاوی گه‌ڕەكێك
کورتە

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێرەوە لەسەر بڕانی ئاوی گەڕەکێکی شاری هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هۆکاری بڕانی ئاو لە گەڕەکی مامزاوە بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە و ده‌ڵێت: تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

ئه‌مڕۆ ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگەیاند، کە هۆکاری نەبوونی ئاو لە گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر بەهۆی تێکچوونی سیانەیەکی ئاوەوە بووە.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمەکانی چاککردنەوە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی ئاو بۆ هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دڵنیایی دا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئاو بۆ تەواوی ماڵەکانی گەڕەکەکە دەگەڕێتەوە.

ئەمه‌ لە کاتێکدایە، کە ماوەی 24 کاتژمێرە دانیشتووانی گەڕەکی مامزاوە كێشه‌ی نەبوونی ئاوییان هه‌یه‌.

11 حوزەیران 2026 09:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026