ئاسایش پەردە لەسەر شێوازێکی نوێی دزینی پارە لادەدات
ئەگەر هەژماری بانکییت هەیە، پێویستە ئەم هۆشدارییەی ئاسایش بخوێنیتەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان و خاوەن شوێنکارەکان دەکاتەوە کە خۆیان بپارێزن لە چەند باند و گروپێک کە بە شێوازی جیاواز و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی دەکەن.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له ڕوونكردنهوهیهكدا پهردهی لهسهر ئهم جۆره گروپانه لاداوه و ڕایگهیاندووه، كه ئەم گروپانە بە ناوی ڕیکلام یان کڕینی پێداویستییەوە مامەڵە دەکەن و دواتر وا نیشان دەدەن کە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە پارە دەنێرن، بەڵام لە جێگەی ئەوەی پارە بێتە سەر هەژمارەکەت، پارەکەت ڕادەکێشن.
ئاسایش ڕوونی دەکاتەوە، كه ئەمە جۆرێکی نوێی فێڵکردنە و پێویستی بە هۆشیاری هەیە، بۆیە داوا دەکات بۆ پاراستنی سامانتان، خۆتان بەدوور بگرن لە هەر مامەڵەیەکی بانکی لەگەڵ کەسانێک کە نایانناسن یان پێشتر نەتانبینیون.
لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا زانیاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.