پایتەخت

بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی زیندانیانی سیاسی درا

بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی زیندانیانی سیاسی درا
کورتە

مژدەیەکی گەورە بۆ زیندانیانی سیاسی؛ هاوتاکردنی مووچەکانیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچە و شایستەی زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان لەبارەی گرتنەبەری ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دواین هەوڵەکان بۆ هاوتاکردنی مووچە، شایستە داراییەکانی زیندانیانی سیاسیی هەرێم لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق. 

 

ئەمەش لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دێت کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دەرچووە، و دوای لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی شەهیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق هاتووەتە ئاراوە.

 

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا کە لە ئایندیەکی نزیکدا، شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی وەزیری شەهیدان سەردانی شاری بەغدا بکات بەمەبەستی گفتوگۆ و دابینکردنی شایستە داراییەکان بۆیان.

09 حوزەیران 2026 18:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026