پایتەخت

ئه‌فغانستان؛ دایک و کچێکی کوردی بۆکان کوژران

ئه‌فغانستان؛ دایک و کچێکی کوردی بۆکان کوژران
کورتە

له‌ ئه‌فغانستان كچه‌ كوردێك و دایكی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ كوژران.

دایک و کچێکی کورد کە خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، لە وڵاتی ئەفغانستان لەلایەن بەرپرسێکی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە کوژران.

ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، چیمەن حسەینزادە کە ماوەی 20 ساڵ بوو لە ئەفغانستان دەژیا، لەگەڵ کچە 15 ساڵانەکەی بە ناوی سارا یووسفی، بوونە قوربانی هێرشێکی چەکداری بەرپرسێکی ئیدارەی حەج و ئەوقافی تاڵیبان بە ناوی موفتی محەمەدوڵا.

ڕێكخراوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، ئەو بەرپرسەی تاڵیبان داوای هاوسەرگیری زۆرەملێی لە کچە 15 ساڵانەکە کردووە، بەڵام دوای ئەوەی دایکی ڕێگری لێ کردووە، ناوبراو لە ڕێکەوتی 21 نیسانی ڕابردوو دەستڕێژی گوللەی لێ کردوون و هەردووکیانی کوشتووە.

بەپێی بڵاوكراوه‌كه‌، بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراوە و بنەماڵەی قوربانییەکان لە بۆکان دوای چەند هەفتەیەک لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە و لە 2 حوزەیران پرسەیان بۆ داناون.

09 حوزەیران 2026 16:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026