پایتەخت

تۆمارکردنی منداڵان لە پسوولەی خۆراک دەستیپێکرد

تۆمارکردنی منداڵان لە پسوولەی خۆراک دەستیپێکرد
کورتە

هەولێرییەکان ئاگاداربن؛ پڕۆسەکە تەنیا بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵە

پسوولەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییان له‌باره‌ی پڕۆسەی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک ئاكادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وا بڕیاره‌ لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێبكاته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەتوانن لەمەودوا ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن، لە ئەگەر بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی بەکارهێنانی سیستەمەکەدا، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان.

 

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکە و پارەدانی ئەلیکترۆنی، پێویستە هاووڵاتییان یەکێک لە کارتەکانی ڤیزە کارتی بانکی جنوبی یان ڤیزە کارتی Q Cardیان لەلا بێت.

 

ئەم بڕیارە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ خێزانەکان دەکات تاوەکو بە شێوازێکی مۆدێرن و خێرا ناوی منداڵەکانیان بۆ سەر پسوولەی خۆراک زیاد بکەن.

 

09 حوزەیران 2026 13:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026