سێنتکۆم ههواڵێكی بەپەلە لەسەر ڕووداوەکەی عومان بڵاودەکاتەوە
ئایا هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکە پێکرابوو؟ سێنتکۆم وەڵام دەداتەوە
سێنتكۆم ڕزگاركردنی دوو فڕۆكهوانی وڵاتهكهی له كهناراوهكانی عومان ڕاگهیاند و لهبارهی دۆخی تهندروستیشییان ڕوونكردنهوه دهدات.
ئهمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی جۆری AH-64 Apache لە کەناراوەکانی عومان کەوتووەتە خوارەوە. ڕووداوەکە کاتژمێر 19:33 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 8 حوزەیرانی 2026 بە کاتی ئەمریکا ڕوویداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێزە ئەمریکییەکان توانیویانە لە ماوەی تەنیا 2 کاتژمێردا هەردوو فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی ڕزگار بکەن و ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە. سێنتكۆم دهڵێت: لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە دەستی پێکردووە.
پڕۆسەی ڕزگارکردنەکە بە هەماهەنگی نێوان هێزی دەریایی ئەمریکا و هێزی 82 ئاسمانی و بە پشتیوانی هێزی ئەرکی 59ـی سەر بە کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا ئەنجام دراوە. ئەم هێلیکۆپتەرە لە کاتی ئەنجامدانی دەورییەکی ئاساییدا لە ناوچەکە تووشی ڕووداو بووە.