پایتەخت

هۆشداری توند درایە حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچە

هۆشداری توند درایە حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچە
کورتە

بەغدا دەتوانێت مووچەی هەرێم ببڕێت؟ فه‌رهاد ئه‌ترووشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەر هەوڵێک بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە نابێت بژێوی خەڵک تێکەڵی ململانێ سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.

 

ئه‌مڕۆ فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەستنەوەی مووچە بە کێشە ژمێریارییەکان، پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە و مووچەی هەرێم وەک هەموو پارێزگاکانی تری عێراق مافێکی دەستوورییە.

 

ئەترووشی ڕوونی کردەوە کە داهاتی ڕاستەقینەی ئەم دواییەی هەرێم لە نێوان 40 بۆ 50 ملیار دینار بووە و ناوزەدکردنی بە ژمارەی خەیاڵی نادادپەروەرانەیە.

 

هەروەها داوای کرد کێشە داراییەکان تەنیا لەرێگەی گفتوگۆی هونەری و لە ژێر سایەی دەستووردا چارەسەر بکرێن و هۆشداری دا کە خەونی گەڕانەوەی مەرکەزییەت نایەتە دی.

 

ئەم هەڵوێستە وەک وەڵامێکە بۆ داواکارییەکەی عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە داوای ڕاگرتنی ناردنی پارەی بۆ هەرێم کردبوو.

 

09 حوزەیران 2026 13:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026