پایتەخت

مژدە بۆ دەرچووان و بێ بڕوانامەکانی هەڵەبجە

مژدە بۆ دەرچووان و بێ بڕوانامەکانی هەڵەبجە
کورتە

دامەزراندنی گرێبەست لە هەڵەبجە؛ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ لینكه‌كه‌ كارا ده‌بێت

وا بڕیاره‌، سبەی لینکی فۆڕمی دامەزراندنی 250 کەس بەشێوەی گرێبەست بۆ فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە کارا بكرێت. ئەم پڕۆسەیە کە بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

 

ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی باڵای دامەزراندن ڕایگه‌یاند كه‌ پڕۆسەکە هەڵگرانی بڕوانامە و بێ بڕوانامەکانیش دەگرێتەوە. بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە 24ـی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت. دامەزراندنەکە 32 پسپۆڕی جیاواز دەگرێتەوە و بەسەر 51 فەرمانگەی پارێزگاکەدا دابەش دەکرێن.

 

مەرجەکانی پێشکەشکردن بریتین لەوەی کە داواکار دەبێت تەنیا یەک فۆڕم پڕ بکاتەوە و بەڵگەنامە ڕەسەنەکانی بە شێوەی PDF و بە قەبارەی کەمتر لە 100 مێگابایت هاوپێچ بکات. هەروەها پێویستە پێشکەشکار ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت و پێشتر لە هیچ فەرمانگەیەکی حکومیدا دانەمەزرابێت.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، هەرچەندە ئێستا 250 کەس دادەمەزرێن، بەڵام پارێزگاکە هێشتا پێویستی بە 1500 فەرمانبەری دیکە هەیە.

09 حوزەیران 2026 13:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026