حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەستبەستراو دەکرێت
قەیرانی بودجە یان قەیرانی سیاسی؟ کامەیان عێراق دەڕوخێنێت؟
شارەزایانی دارایی هۆشداری توند دەدەن لە ئەگەری هەرەسێکی گەورەی ئابووری لە عێراق کە هەڕەشە لە سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی وڵات دەکات.
مەنار عوبەیدی شارەزای ئابووری پێیوایه چارەسەرە کاتییەکان سوودیان نەماوە، بۆیه داوا دهكات دەبێت سەرجەم دۆسییەکانی گەندەڵی لە ساڵی 2003ـەوە هەڵبدرێنەوە.
لە لایەکی دیکەوە مەحموود داغر، كه شارهزای ئابووری و داراییه ئاشکرای دەکات، کە حکومەت مانگانە پێویستی بە 8 تریلیۆن دینارە بۆ مووچە، بەڵام داهاتەکان تەنیا 2 تریلیۆن دینارن. ئەم کورتهێنانە وای کردووە قەرزی ناوخۆیی بگاتە 100 تریلیۆن دینار و پێشبینی دەکرێت بگاتە 140 تریلیۆن دینار.
هاوکات پێشبینی دەکرێت عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 بەبێ یاسای نوێی بودجە بمێنێتەوە و پشت بە یاسای ساڵی 2025 ببەستێت.
ئەم دۆخە حکومەتەکەی عەلی زەیدی پەکدەخات و تەنیا دەتوانێت مووچە و خەرجییە سەرەتاییەکان دابین بکات، بەبێ ئەوەی توانای جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێی هەبێت.
هەروەها شارەزایان پێشبینی دابەزینی بەهای دینار دەکەن و هۆشداری دەدەن کە ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز قەیرانەکە بۆ 6 تاوەکو 7 مانگی دیکە درێژ دەکاتەوە.