مێزی گفتوگۆ یان بەردەوامی شەڕ؟
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا پەیامێکی بەپەلە ئاڕاستەی تاران و تەلئەڤیڤ دەکات
بەپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
کایا کالاس، بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە بینیمان ئاڵۆزییەکان زیادیان کرد."
کالاس جەختی لەوەش کردەوە کە ناوچەکە چیتر پێویستی بە هەڵکشان و گرژیی نوێ نییە و داوای لە لایەنەکان کرد بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە کۆتایی بەم قەیرانە بهێنێت.
ئەم پەیامەی یەکێتی ئەوروپا ڕاستەوخۆ دوای هێرشە بەرفراوانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران هات، کە تێیدا بە چەندین مووشەک تەلئەڤیڤی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیلی کردە ئامانج، تاران هۆکاری ئەم هێرشەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا پابەندی ئاگربەست نەبوون و بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی لوبنان، بەتایبەت ناوچەی زاحییەی بەیرووت.
نەخشەی نوێی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قۆناغێکی مەترسیدارتری بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی شەوی 07ـی حوزەیرانی 2026 تاران و تەلئەڤیڤ هێرشی مووشەکی و ئاسمانیی تووندیان بۆسەر یەکتر ئەنجامدا، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی خێرای لێکەوتەوە.