پایتەخت

گەرووی باب ئەلمەندەب داخرا

گەرووی باب ئەلمەندەب داخرا
کورتە

ئەوەی ئیسرائیل لێی دەترسا ڕوویدا؛ حوسییەکانی یەمەن هاتنە نێو جەنگ!

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، حوسییەکانی یەمەن هاتنە نێو جەنگەکە و گەرووییەکی ستراتیژییان داخست.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ژمارەیەک ناوچەی هەستیارای ئیسرائیلیان لە ناوچەی داگیرکراوی "یافا"ـی بە ئامانج گرت و سەرجەم هێرشەکان ئامانجەکانیان پێکا.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی حوسییەکانی یەمەن دا داخستی تەواوی گەرووی 'باب ئەلمەندەب'ـیان بە ڕووی هەر کەشتییەکی پەیوەندیدار بە ئیسرائیل لە دەریای سوور ڕاگەیاند و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوە، هەر جووڵەیەکی کەشتییە ئیسرائیلییەکان دەبێتە ئامانجی سەربازیی رەوایان.

یەحیا سەریع گووتیشی: "هێرشەکان بۆ وەڵامدانەوەی لێدانەکانی سەر لوبنان، غەززە و ئێرانە، ئێمە گرژی بە گرژی وەڵام دەدەینەوە، ئۆپەراسیۆنە سەبازییەکانمان لەگەڵ پەرەسەندنی جەنگەکە زیاتر دەبێت."

حووسییەکانی یەمەن یەکێکن لەو هێزانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەکرێن و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023ـەوە، ئەم گرووپە دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور کرد، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

08 حوزەیران 2026 09:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026