کاتی ئاساییبوونەوەی کارەبای ئاشکرا بوو
پڕۆژەی ڕووناکی: ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبا وەک خۆی لێدێتەوە.
له ئه‌نجامی چاككردنه‌وه‌ی یەکەیەکی وێستگە غازییەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی كاره‌با له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌میكردووه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش موژده‌ی چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌با درا.
ئه‌مڕۆ پرۆژەی ڕووناکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، کێشە تەکنیکییەکانی وێستگە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەرکراون و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی پێدانی کارەبا بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كان، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری ڕابردوو گرفتەکان چارەسەر بکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئامێرەکانی فێنککەرەوە، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە پچڕانی کاتی لە تۆڕی کارەبادا دروستبووه.