پایتەخت

هیچ گەشتێکی ئاسمانی ڕانەگیراوە

هیچ گەشتێکی ئاسمانی ڕانەگیراوە
کورتە

گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن

کەمێک لەمەوبەر هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دەستی پێکردەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر ڕاگرتنی گەشتەکان ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، جارێ هیچ گەشتێکی ئاسمانی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکان ڕانەگیراوە، چاوەڕوانی بڕیاری دەسەڵاتیی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق دەکەین بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ ماوەیەکی کاتی.

 

دوای دوو مانگ لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئیسڕائیل و ئێران، دووبارە جەنگ دەستی پێکردەوە.

07 حوزەیران 2026 22:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026