داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی و کاردانەوەی پەرلەمانتارێک
کورتە
ئامارەکانی سایتی شەفافیەت ناڕاستن؛ داهاتەکە زۆر لەوە زیاترە
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی بڕی 273 ملیۆن دیناره.
له وهڵامی بڵاوكردنهوهی ئهم داتایه دابان محەممەد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕەخنەی توندی لە ئامارەکە گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بڕە پارەیە زۆر کەمترە لە داهاتی ڕاستەقینە.
ناوبراو ئاشكرای كرد، چێشتخانە هەیە لە سلێمانی داهاتی یەک هەفتەی لەو 273 ملیۆن دینارە زیاترە کە لە سایتی شەفافیەت وەک داهاتی هەموو شارەکە بڵاوکراوەتەوە.