پایتەخت

تۆمەتبارە نەخۆشە

تۆمەتبارە نەخۆشە
کورتە

پۆلیسی هەولێر هێرشبەرەکەی سەر پیاوە بەتەمەنەکەی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لە شەقامێکی شارەکەدا هێرشی کردبووە سەر هاووڵاتییەکی بەتەمەن و ڤیدیۆکەی دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتبووەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە دەستبەجێ ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە هێرشی کردبووە سەر هاوڵاتییەکی بەتەمەن.

 

پۆلیسی هەولێر دەڵێت: گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و تێیدا دەرکەوت کە کەسێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر، ڕێگری لە هاووڵاتییەکی بەتەمەن دەکات. لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و هێرشی دەکاتە سەر، کە ئەم دیمەنە ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو هاووڵاتییاندا لێکەوتەوە.

 

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە،  لە ڕێگای تیمەکانیان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تواندرا تۆمەتبار بە ناوی (أ-ف-د) دەستگیر بکرێت. 

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیشدا دەرکەوتووە کە تۆمەتباری ناوبراو نەخۆشیی دەروونیی هەیە.

 

لەکۆتایی دا پۆلیسی هەولێر جەختی لەوە کردەوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 413 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

07 حوزەیران 2026 19:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026