پایتەخت

لێرە بە کردار و لەولاو بە قسە

لێرە بە کردار و لەولاو بە قسە
کورتە

مەسرور بارزانی بە کرداری ڕێگاوبانی پایتەختی گۆڕی و ئیدارەی سلێمانی تەنها قسە دەکات

کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی شۆڕشێکی مەزنی لە کەرتی ڕێگاوبانی پایتەختدا بەرپا کردووە، بە جۆرێک شەقامە بازنەییە گەورەکانی وەک 120 مەتری  هەولێر و تەنانەت بەشێکی گرنگی شەقامی 150 مەترییش کراوەتەوە.

 

لە پاڵ ئەمەشدا، لەسەر دەستی سەرۆکوەزیران، چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی دیکە لەمساڵ دا کراونەوە لەوانە؛ شەقامی 40 مەتریی سۆران، ڕێگەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران، ڕۆژەی جووتسایدی سبلیک- خەلیفان، ڕێگەی کەسنەزان بۆ دەربەندی گۆمەسپان، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی دەربەندی گۆمەسپان و لە ئێستا دا ڕێگەی کۆیە هەولێر کاری تێدا دەکرێت.

 

لە بەرامبەر ئەم پێشکەوتنە مۆدێرنەی پایتەختدا، ئۆباڵی پەککەوتنی پڕۆژەکانی سلێمانی بە تەواوی دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی ئیداریی ئەو دەڤەرە، بۆ نموونە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە لە تاسڵووجەوە دەست پێ دەکات و بە عەربەت دا دەڕوات، لە ساڵی 2014وە لە لایەن یەکێتی خۆیەوە بەردی بناغەی بۆ دانرا، بەڵام بەهۆی بێتوانایی کارگێڕییەوە زیاتر لە 12 ساڵە تەنیا بەشێکی شەقامەکە کراوەتەوە.

 

کارەساتەکە لێرەدا ناوەستێت، بەڵکو ڕێگای کەلار - سلێمانی کە بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکانەوە لە نێو خەڵکدا بە "ڕێگای مەرگ" ناسراوە، لە ساڵی 2013وە بڕیاری بە جووتسایدکردنی دراوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمییەوە تا ئێستاش تەواو نەکراوە.

 

هاوکات، پڕۆژەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە بە درێژیی 55 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 150 ملیار دینار، لە ساڵی 2009وە دیزاینی بۆ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکانی تەواو نەکراوە و پڕۆژەکە پەکی کەوتووە. 

 

ئەم بەراوردە بە ڕوونی جیاوازیی نێوان ئیرادەی ئاوەدانیی هەولێر و پاشەکشەی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی دەسەلمێنێت.

07 حوزەیران 2026 19:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026