پایتەخت

چیرۆکی ئەو 10 کرێکارەی بروسکە لێی دان

چیرۆکی ئەو 10 کرێکارەی بروسکە لێی دان
کورتە

بەهۆی هەورە برووسکەوە ژمارەیەک کرێکار بوونە قوربانی.

بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە سنووری ناحیەی بنگردی سەر بە قەزای دووکان، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ئه‌مڕۆ فه‌رمان ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە ڕایگەیاند، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ڕووداوەکە لە کاتی کارکردنی گرووپێکی 10 کەسی لە وەستایانی تەختە ڕوویداوە.

به‌ پێی قسه‌كانی ناوبراو، بروسکەکە لە شوێنی کارەکەیانی داوە و بەو هۆیەوە یەکێک لە کرێکارەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، کرێکارە بریندارەکەش لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ئەم کرێکارانە دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و کارکردن ڕوویان لەو ناوچەیە کردبوو.

07 حوزەیران 2026 13:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026