پایتەخت

ڕاستی ونبوونی دوو حاجییەکەی کوردستان

ڕاستی ونبوونی دوو حاجییەکەی کوردستان
کورتە

پەیامێکی گرینگ بۆ ئەوانەی له‌ خەمی حاجییاندان

حەج و عومرەی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە، کە باس لە ونبوونی دوو حاجیی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەکەن.

 

ئه‌مڕۆ کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو دوو حاجییەی لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەون سەر بە کاروانەکانی بەغدان و جانتای تایبەت بە حاجییانی عێراقییان پێیە، نەک هی هەرێمی کوردستان.

 

هەروەها دڵنیایی دا کە هیچ حاجییەکی کوردستانی ون نەبووە و پڕۆسەی گەڕانەوەیان بە شێوەیەکی زۆر باش و ڕێکوپێک بەردەوامە.

 

گوتەبێژی حەج و عومره‌ داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، زانیارییەکان لە سەرچاوە فەرمییەکان وەربگرن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان وەک خۆیان بگەنە هاووڵاتییان.

06 حوزەیران 2026 18:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026