عێراق باجی تێپەڕبوون بە ئێران نادات
تاران گڵۆپی سەوزی له گهرووی هورمز بۆ عێراق هەڵکرد
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وهڵامی ئهو دهنگۆیانه دهداتهوه، كه گوایه عێراق ناچار كراوه بهوهی باج به ئێران لهپێناو تێپهڕبوون به گهرووی هورمز دهدات.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی عێراقی لە سەرجەم ڕێکارەکانی پشکنین و تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز بەدەرکردووە.
ههروهها جەختی کردەوە کە دهنگۆكان هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە و پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی ستراتیژییە.
جێگهی ئاماژهیه، گەرووی هورمز بۆ ئابووری عێراق بایەخێکی چارەنووسسازی هەیە، چونکە ڕێڕەوی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی باشووری وڵاتە بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و جیهان.
ئهمه لهكاتێكدایه، ڕۆژانە نزیکەی 1 لەسەر 5ی نەوتی جیهان لەو گەرووەوە تێپەڕ دەبێت، هەر جۆرە ئاستەنگێک یان زیادبوونی تێچوویەک لەو ناوچەیەدا، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بودجە و داهاتی عێراق دەبێت.