ئێران تۆمەتەکەی كوهیتی پووچەڵ کردەوە
تاران تۆمەتەکانی كوهیت و ئەمریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی كوهیت ڕەتدەکاتەوە
بەرپرسێکی سەربازیی ئێران ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە وڵاتەکەی بە ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەدەنیی کوێت تۆمەتبار دەکەن. ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە دێت کە کوێت و ئهمریكا، ئێرانیان بە بەرپرسیار لەو هێرشە زانی کە تێرمیناڵی فڕۆکەخانەکەی کردە ئامانج.
ئهمرۆ ئاژانسی تهسنیم له زاری بهرپرسێكی سهربازی باڵای ئێران بلاویكردهوه، کە بەڵگەی ڕوون هەن بۆ سەلماندنی بێتاوانیی ئێران. یەکێک لە بەڵگەکان جیاوازیی کاتی هێرشەکەیە؛ بەپێی ڤیدیۆکان هێرشی سەر فڕۆکەخانەکە لە ڕۆژدا بووە، لە کاتێکدا چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لە نیوەی شەودا ئەنجامدراون.
ههروهها دهڵێت: ئامانجەکانی سوپای پاسداران زیاتر لە 40 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی كوهیتهوه دوور بوون، ئەمەش وەک بەڵگەیەکی دیکە بۆ دووربوونی وڵاتەکەی لەو هێرشە هەژمار کرد.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهمڕۆ به درۆن هێرشكرایه سهر فڕۆكهخانهی كوهیت، كه تیایدا كهسێك گیانی لەدەست دا و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بریندار بوون.