پایتەخت

چیتر ئاو بە تانکەر ناکڕیت

چیتر ئاو بە تانکەر ناکڕیت
کورتە

دڵنیایی درا؛ هاووڵاتییانی ڕانیە ئەمساڵ لە کێشەی ئاو بەدوور دەبن

ڕێژەی زۆری بارانبارینی ئەمساڵ کێشەی کەمئاوی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین چارەسەر دەکات، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ناوچەکەش دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هاوینی ئەمساڵ پێویستیان بە کڕینی ئاوی تانکەر نابێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین بە  پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە کە لە سنوورەکە گەیشتووەتە سەروو 1300 ملم، بەنداوی دوکان پڕبووە و سەرچاوە و کانیاوەکانیش ژیاونەتەوە. 

 

سەلام عومەر ئاماژەی بەوە دا، لە ئێستادا دەتوانن ئاوی پێویست بۆ ناوچەکە دابین بکەن و ئەگەر لە هاویندا هەر گرفتێکیش دروست ببێت، تەنها کێشەیەکی تەکنیکی کاتی دەبێت و چارەسەری دەکەن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەمی بارانبارینەوە، ئاستی ئاوی سەرچاوەی قۆڵە لە ڕانیە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بوو، هاووڵاتییان ناچاربوون بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان پەنا ببەنە بەر کڕینی ئاوی تانکەر.

04 حوزەیران 2026 18:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026