نەوتی کوردستان دەگەڕێتەوە سەر نەخشەی وزەی جیهان
نەوت دەڕژێتەوە ناو بۆرییەکان؛ ژمارەی پێوانەیی لە ڕێگەیە.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان و دابینکردنی قوتی خەڵک، ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردهەی نەوت دەرکەوت.
ئهمڕۆ دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕ و داکۆکیکردن لە شایستە دارایییەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، حكومهتی عێراق بە فەرمی دڵنیایی دایە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە ژینگەی کارکردن لە هەرێمی كوردستان سەلامەتە و دەبێت دەستبەجێ بەرهەمهێنان دەستپێبکهنهوه.
باسم محەممەد خوزەیەر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هەناردهکردن.
ئەم بڕیارە وەک سەرکەوتنێکی ئیرادەی گەلی کوردستان و پاراستنی کەرتی وزەی هەرێم دەبینرێت کە ساڵانێکە وەک یەکێک لە سەقامگیرترین ناوچەکانی ناوچەکە بۆ وەبەرهێنانی بیانی ماوەتەوە.