پایتەخت

پۆلیسی گەرمیان وردەکاری ڕووداوی تەقەکردنەکە ئاشکرا دەکات

پۆلیسی گەرمیان وردەکاری ڕووداوی تەقەکردنەکە ئاشکرا دەکات
کورتە

پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر ناحیەی کۆکس، گەنجێکی تەمەن 29 ساڵان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دەکرێتە ئامانجی دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار دەکرێت.

 

کەمێک پێش ئێستا عەقید سۆران محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی قوبەی سەر بە ناحیەی کۆکس (کوڵەجۆ)، لە ڕووداوێکی دەستڕێژیی گوللەدا هاووڵاتییەک بریندار بووە. 

 

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات، کەسی بریندارەکە ناوی (ع. ئـ)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1997ـە و دانیشتووی گوندێکی نزیک قەرەتەپەیە.

 

عەقید سۆران محەممەد ئاماژەی بەوەش دا، لەم ڕووداوەدا 2 فیشەک بەر قاچی بریندارەکە کەوتووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات، مەفرەزەکانی پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە، لە ئێستادا بە چڕی بەدوای ناسنامە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکەوەن بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکەن.

04 حوزەیران 2026 22:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026