موجتەبا: ئیسرائیل و ئەمریکا پەنایان بۆ شەڕی تێکەڵاو بردووە
ئەو مەترسییەی کە تاران هۆشداریی لێ دەدات؛ شەڕی تێکەڵاو چییە؟
موجتهبا بەبۆنەی 37مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕوحوڵڵا خومەینی له پهیامێكدا پهرده لهسهر زۆر نهێنی لادهبات، پێیوایه كه ئیسرائیل توانای قبوڵکردنی ئێرانێکی سەربەخۆ و پێشکەوتووی نییە.
ئهمڕۆ موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل دوای ئەوەی ڕووبەڕووی شکست بوونەتەوە، ئێستا پەنایان بردووەتە بەر جۆرێکی نوێ لە ململانێ کە بە شەڕی تێکەڵاو ناسراوە.
ڕابەری ئێران جەختی کردەوە کە ئیسرائیل وەک قەوارەیەک کە 80 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی ئێران بکات.
هەروەها لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر پێویستیی پاراستنی یەکێتیی نیشتمانی و بەهێزکردنی متمانەی نێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان.