گۆڕانکاریی گەورە ڕوویدا
وردهكاریی ئهو ڕێككهوتنهی له واشنتن واژۆ كرا و بووه هۆی كوژانهوهی ئاگری جهنگ
ئیسرائیل و لوبنان لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەستێک ڕێککەوتن، بەڵام سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە بەستراوەتەوە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی تەواوەتی لەلایەن حزبوڵاوە.
ئهمڕۆ نوێنهرانی ئیسرائیل و لوبنان له واشنتن بەیاننامەیەکی هاوبەشییان بڵاوکردهوه و تیایدا هاتووه، كه بڕیاریانداوە ناوچەی ئەزموونی دروست بکەن کە تێیدا تەنیا سوپای لوبنان دەسەڵاتی هەبێت و گرووپە چەکدارەکانی تر دووربخرێنەوە.
بڕیارە لە هەفتەی 22ی حوزەیرانەوە گەڕێکی نوێی گفتوگۆ سیاسی و ئەمنییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەستپێبکاتەوە.
لەلایەکی ترەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ بەرتەسککردنەوەی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ پەسەند کرد تاوەکو نەتوانێت بەردەوام بێت لە شەڕ دژی ئێران.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ململانێکان ماوەی 3 مانگە بەردەوامن و نیگەرانیی لای بەرپرسانی ئەمریکا دروست کردووە.
هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن بەردەوامە و دەقی نووسراو ئاڵوگۆڕ دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دانوستانەکاندا بەدی نەکراوە.