پایتەخت

هه‌ولێر؛ شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

هه‌ولێر؛ شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
کورتە

گەورەترین شەقامی هەولیر نۆژەندەکرێتەوە؛ ئاگاداربن ئەم ماوەیە هاتووچۆی تێدا مەکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بەهۆی دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی بەرفراوانی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن، چەند بەشێکی سەرەکی لە شەقامی 120 مەتریی خێرا بەڕووی هاتووچۆدا دادەخات و داوا لە شۆفێران دەکات ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

 
ئەمڕۆ پێنجشەممە کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو چاککردنەوەی شەقامەکان و بەڕێوەچوونی کارەکان بە خێرایی، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی قیرتاوکردن لەسەر شەقامی 120 مەتریی خێرا دەستپێدەکات.

 
بە دیاریکراوی لە سووڕانەوەکەی بەرەو شاری ئیتاڵیی 2 لەسەر شەقامی 120 مەتری، هەروەها لە نێوان بەرزەپردی بەحرکە بۆ بەرزەپردی پیرمام بە تایبەتی لە بەردەم گوندی ئارام تاوەکو بەرزەپردی پیرمام.

 
شارەوانی هەولێر داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات، بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی قەرەباڵغی و پەککەوتنی کارەکانیان، ڕێگای جێگرەوە بۆ هاتووچۆ بەکاربهێنن و هاوکار بن لە خێرا تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گشتییەدا.

04 حوزەیران 2026 14:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026