ترهمپ داوای بینینی موجتهبا خامنهیی دهكات
پەیامە بەپەلەکەی سەرۆکی ئەمریکا؛ سوپای ئەمریکا ناچێتە ناو خاکی ئێرانەوە.
دۆناڵد ترەمپ قسهی بۆ ڕۆژنامەی واشنتن پۆست كردووه و تیایدا گۆڕانکارییەکی گەورەی لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران ئاشکرا دهكات.
ئهمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا به واشتن پۆستی ڕاگەیاند، ئێران ڕازی بووە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هەروەها دهڵێت: موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا بەشدارە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە دۆخی ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکی زۆر باش دەچێت و ئەگەری هەیە لە قۆناغێکی داهاتوودا لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆببێتەوە. ههروهها گوتی: ئێستادا وڵاتەکەی هیچ پێویستییەکی بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ناو خاکی ئێران نییە.
لە كۆتاییدا، ترەمپ نیگەرانی خۆی لە بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەربڕی و داوای کۆتاییهێنان بەو ململانێیانەی کرد.