پایتەخت

مێشکی لە مردن ڕزگاری بوو

مێشکی لە مردن ڕزگاری بوو
کورتە

چیرۆكی ئه‌و پیاوەی كه‌ بۆ 500 ڕۆژ دارێکی لە ناو سەریدا هەڵگرتبوو

پزیشکانی ڕووسیا لە ڕووداوێکی دەگمەندا لقە دارێکی 12 سانتیمەترییان لە ناو چاوی پیاوێکدا دۆزییەوە کە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک تێیدا مابوویەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Oddity Central، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵه‌ بە ناوی یوری، کە دانیشتووی ناوچەی کۆرسکە، لە کاتی کارکردن لە باخچەکەی و هەڵپاچینی دارەکاندا پارچە دارێک بەر چاوی چەپی دەکەوێت. سەرەتا یوری پێی وابووە پێکانەکەی سادەیە و دوای ماوەیەک ئازارەکەی کەم بووەتەوە، بەڵام بۆ ماوەی 18 مانگ بەردەوام هەستی بە ناڕەحەتی کردووە.

دوای ئەوەی ئازارەکەی زۆر دەبێت و بینینی بەرەو لێڵبوون دەچێت، یوری سەردانی نەخۆشخانەی حکومی کۆرسک دەکات. پزیشکان دوای ئەنجامدانی پشکنینی MRI و CT scan تووشی سەرسوڕمان بوون، کاتێک بینییان لقە دارێکی درێژ لە چاویەوە تاوەکو قووڵایی سەری ڕۆیشتووە و گەیشتووەتە نزیک مێشکی.

تیمی پزیشکی توانییان لە ڕێگەی لووتەوە و بەبێ نەشتەرگەرییەکی گەورە، دارە 12 سانتیمەترییەکە دەربهێنن. خۆشبەختانە بینینی نەخۆشەکە پارێزراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە بۆ چاکبوونەوەی تەواوەتی.

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جۆرە ڕووداوانە زۆر دەگمەنن، بەڵام پێشتریش حاڵەتی هاوشێوە وەک مانەوەی چەقۆ یان پارچە ئاسن لە جەستەی مرۆڤدا بۆ چەندین ساڵ تۆمار کراون.

03 حوزەیران 2026 17:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026