پایتەخت

هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت ڕێککەوتن

هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت ڕێککەوتن
کورتە

عەلی زەیدی بڕیارێكی لەبارەی كاركردنى كۆمپانیا نەوتییە بيانييەكان لە هەرێم دا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی خێرا و دەستبەجێی بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕان و بەرهەمهێنانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەرکرد، بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە داراییە گەورانەی بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە بەر خەزێنەی گشتی وڵات کەوتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیار دراوە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تەواوی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز هات لەگەڵ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، کە تێیدا بڕیاری کۆتایی لەسەر لادانی سەرجەم ئاستەنگە هونەری، کارگێڕی و داراییەکان درا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، پەککەوتنی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، گورزێکی کوشندەی لە هەناردەی نەوتی باشوور داوە و عێراقی ڕووبەڕووی زیانی گەورە کردووەتەوە، ستراتیژی نوێی بەغدا پشت بە خێراکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی کوردستان دەبەستێت تاوەکو داهاتی فەوتاوی دەوڵەت بە شێوازێکی زانستی قەرەبوو بکرێتەوە. لەم چوارچێوەیەشدا، فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە هونەرییەکان کراوە کە بەرزترین ئاستی پاراستن و ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دابین بکەن.

03 حوزەیران 2026 17:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026