سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیرکردنی ستافی پایتەخت میدیا دەکات
سەنتەری میترۆ بێدەنگی شکاند و ئیدانەی توندی ده‌ستگیركردنی ستافی پایته‌خت ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی هێزەکانی ئاسایش لە شاری سلێمانی پێشکەوت خەلیل پەیامنێری پایته‌خت میدیا و بەختیار ڕەباتی وێنەگری دەزگاكه‌ی دەستگیرکردة سه‌نته‌ری میترۆ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری میترۆ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ستافی پایته‌خت میدیا بڵاویكرده‌وه، لای خۆمانه‌وه به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ستافی پایته‌خت میدیا ده‌كه‌ین، كه پێكهاتبوون له هه‌ر یه‌كه له پێشكه‌وت خه‌لیل، په‌یامنێر و به‌ختیار ڕه‌باتی، وێنه‌گری ده‌زگاكه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، بەپێی بەدواداچوونەکانی ئه‌وان هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە دوای دەستبەسەرکردنیان، پێش زیاتر لە کاتژمێرێک بە تەواوی ئازاد کراو
ئەم تیمە لەسەر داواکاری هاووڵاتییان چوونەتە 'گەڕەکی کانی پیرە و كانی حه‌مه' بە مەبەستی گەیاندنی دەنگ و کێشەی زیاتر لە 500 خێزانی ئه‌و دوو گەڕەکه کە بڕیاری ڕووخاندنی خانووەکانیان بۆ دەرچووە.
دەستگیرکردنەکە دوای تەواوبوونی ڕووماڵەکە و لە کاتی جێهێشتنی شوێنەکەدا بووە، بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی یاسایی یان بڕیاری دادوەریان پێ بێت و گواستراونەتەوە بۆ ئاسایشی کوردسات.