پایتەخت

زەوی ده‌درێته‌ هەموو عێراقییەک

زەوی ده‌درێته‌ هەموو عێراقییەک
کورتە

سەرۆکوەزیرانی عێراق پڕۆژەی دابەشکردنی زەوی بەبێ بەرامبەر ڕادەگەیەنێت.

عەلی زەیدی، پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەو خێزانانە ڕاگەیاند کە خاوەنی زەوی نین. ئه‌مه‌ش له‌پێناو چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون لە تەواوی شارەکانی عێراقدا.

ئه‌مڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، حکومەت لەگەڵ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران هەماهەنگی دەکات بۆ ئامادەکردنی ژێرخانی هەزاران پارچە زەوی.

هەروەها گوتی: وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا ڕاسپێردراون تاوەکو لە ڕێگەی بودجەی سوودە کۆمەڵایەتییەکانەوە خزمەتگوزارییەکان بگەیەننە ئەو ناوچانە.

سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاووڵاتییان و حکومەت ئامادەیە تێچووی پڕۆژەکە لە خەزێنەی دەوڵەت دابین بکات تاوەکو هیچ خێزانێک بەبێ زەوی نەمێنێتەوە.

03 حوزەیران 2026 12:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026