چارەنووسی ونبووەکانی ڕێگای کۆچ ئاشکرا دەبێت
تۆمارکردنی ناوی کۆچبەران؛ یەکەم هەنگاوی فەرمی بۆ دۆزینەوەیان.
ئیدارەی ڕاپەڕین کار بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنبووانی ڕێگای کۆچ دەکات.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو خێزانانە دەکات کە کەسێکیان لە ڕێگای کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئاگادارییەکە، داوا لەو خێزانانە دەکرێت سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ناو دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بکەن.
ئامانج لەم بانگەوازە تۆمارکردنی ناوی بێسەروشوێنبووەکانە بە شێوەیەکی فەرمی، تاوەکو ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەدواداچوونی کەیسەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ئەنجام بدرێت.