سلێمانی؛ سهرانه له كاسبكاران دهسهندرێت
لە بازگەکانی سلێمانی چی ڕوودەدات؟ عەلی حەمەساڵح بەڵگەی نوێ ئاشکرا دەکات
عەلی حەمە ساڵح، پەردە لەسەر کەیسێکی وەرگرتنی پارەی نایاسایی لە بازگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لادەدات.
ئهمڕۆ عهلی حهمه ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایگهیاند، لە بازگەی کەڵەوانان بڕی 15 هەزار دینار لە بەرامبەر هەر سەرە ئاژەڵێک لە خاوەنکاران وەردەگیرێت.
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای پەیوەندیی خاوەنکارێک پێوەی، هەوڵی داوە لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ کێشەکە بکات، بەڵام خاوەن ئاژەڵەکە ئامادە نەبووە هیچ بەڵگەیەک یان ناو و ناونیشانی خۆی ئاشکرا بکات لە ترسی دروستبوونی کێشە بۆی.
عەلی حەمە ساڵح جەخت دەکاتەوە کە بەردەوامیی ستەم و وەرگرتنی پارەی نایاسایی له سنووری پارێزگای سلێمانی، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە بێدەنگی و ترسی هاووڵاتییانی ئهو دهڤهرهوه هەیە لە بەرگری نەکردن لە مافەکانیان.