دوو پەیامی بەپەلە له مەسرور بارزانییهوه
دوو پهیامی گرنگ و خێرا له سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانییهوه
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی 2 سەربازی هێزەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو ڕاگەیاند.
سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و سەرکردایەتی هەردوو وڵات کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان شانازی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا دەکات.
لهلایهكی دیكهوه، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا. لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و جەختی لەوە کردەوە کە پەرۆشی کارکردنی پێکەوەییە.
پهیامی یهكهم:
بەبیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو سەربازی هێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو لە کاتی مەشقێکی سەربازیدا لە هەولێر، زۆر دڵگران بووم. لەم کاتە سەختەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و هاوسەنگەرانیان و سەرکردایەتیی هەردوو وڵات دەکەم. ئێمە شانازی بە هاوبەشی و هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکەین و پێکەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی
پهیامی دووهم:
پیرۆزبایی لە بەڕێز تۆم باڕاک دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەیدا و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی نزیکم لەگەڵیان، لەپێناو زیاتر پتەوکردنی ئەو هاوبەشییە مێژوویی و دێرینەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە.
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی