بڕیارێکی نوێ لە هاتووچۆوە دەرچوو
ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل لێ دەخورن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ ئاڕاستەی سەرجەم شۆفێران دەکات و تێیدا چەند گۆڕانکارییەک لە کارکردنی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی لە چەند ڕێگایەکی جیاواز ڕادەگەیەنێت.
ئهمڕۆ هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردهوه، لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆمار دەکەن.
بهپێی بڵاوكراوهكه، لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێردا، ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ کاریان دەکرد، بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی (یەک خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی خوارەوە:
کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە – دوکان و بە پێچەوانەوە.
کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە.
کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە و بەپێچەوانەوە.
کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای عەربەت - پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن و بە پێچەوانەوە.
کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری و بە پێچەوانەوە.
کامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە).
کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە.
کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە).
کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک لەسەر ڕێگاکانی تاسڵوجە - دووکان و تاسڵوجە- چەمچەماڵ دانراون و کاریان پێدەکرێت.
له كۆتاییدا لایەنی پەیوەندیدار داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێراییەکان بن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و دوورکەوتنەوە لە سزای یاسایی.