هەواڵێکی بەپەلە لە تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە
ڕێککەوتن یان پاشەکشە؟ دواین پێشهاتەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا
سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا تاران وەڵامی کۆتایی دەربارەی ڕەشنووسی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکای نەداوەتەوە.
ئهمڕۆ ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاوی کردەوە، دەقی ڕێککەوتنەکە هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەدایە و گفتوگۆکان لەسەری بەردەوامن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی وەڵامەکە و مامەڵەی هۆشیارانەی تاران بۆ ئەزموونەکانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.
ئێران دەڵێت: ئەمریکا لە ڕابردوودا چەندین جار بەڵێنەکانی شکاندووە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت بە وردبینییەکی زیاترەوە هەنگاو بنێن.
تاران هەوڵ دەدات لەم ڕێککەوتنە نوێیەدا زۆرترین دەستکەوت و گەرەنتی بەدەست بهێنێت تاوەکو دڵنیا بێتەوە لەوەی بەرژەوەندییەکانی دەپارێزرێن.