پایتەخت

کێشەیەکی گەورە لە دادگای سلێمانی دروست بوو

کێشەیەکی گەورە لە دادگای سلێمانی دروست بوو
کورتە

دەستەیەکی دادوەرانی كه‌یسه‌كه‌ی لاهور تاڵه‌بانی رووبەڕووی تۆمەتێکی یاسایی نوێ دەبنەوە.

پێنج پارێزەر لە شاری سلێمانی سکاڵایەکی یاساییان دژی دەستەیەک لە دادوەرانی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 تۆمار کرد. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی کەیسی لاهور تاڵەبانی و بەتۆمەتی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم پڕۆسەی دادپەروەریدا هاتووە.

ئه‌مڕۆ سێشەممە پارێزەران سامان حەمە ئەحمەد، میران ئەحمەد قادر، ناریان بورهان سلێمان، هۆزان خالید ڕەحمان و سالار خدر مەحموود، سکاڵاکەیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کردووە. سکاڵاکە دژی هەریەک لە دادوەران سەردار عەلی عەزیز، کامەران ڕەسوڵ سەعید و چراخان ئیبراهیم فەتاح تۆمار کراوە.

بەپێی دەقی سکاڵاکە، ئەم دەستەیەی دادوەران رەتیان کردووەتەوە پەڕاوی سزایی ژمارە 543/ج/2026 بنێرن بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بەمەبەستی وردبینیکردن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دادگای پێداچوونەوە و دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە فەرمی داوای پەڕاوەکەیان کردووە.

پارێزەرەکان ئەم کارەی دادوەران بە لادان لە یاسا و ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی ماف دادەنێن. ئەوان بە پاڵپشت بە ماددەی 286 لە یاسای شارستانی، داوای گرتنەبەری ڕێکاری تووند بەرامبەر ئەو دادوەرانە دەکەن، چونکە پێیان وایە ئەم ڕەفتارە ڕێگرە لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان و سەروەریی یاسا.

02 حوزەیران 2026 11:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026