پهیامێكی خێرا له پارتییهوه
کەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە؟
پارتی لهبارهی كۆبوونهوهی لهگهڵ یهكێتی و دوایین ههوڵهكان ئاشكرای دهكات، كه هێشتا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان ئەوان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیاری نەکراوە.
ئهمڕۆ سێشەممە، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، تاوەکو ئێستا کاتی فەرمی بۆ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان یەکێتی و پارتی دەستنیشان نەکراوە. ئەمه لە کاتێکدایە کە چاوەڕوانی هەنگاوی جددی دهكرێت بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان.
گوتەبێژی پارتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر پرسی هەڵبژاردن و وتی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەرێکی گرنگە بۆ ڕزگاربوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە ئێستا بوونی هەیە.
بەپێی بۆچوونی پارتی، گەڕانەوە بۆ دەنگی هاووڵاتییان دەتوانێت دۆخەکە بەرەو قۆناغێکی نوێ ببات.