پایتەخت

ئامارە فەرمییەکانی حەجی 2026 بڵاوکرانەوە

ئامارە فەرمییەکانی حەجی 2026 بڵاوکرانەوە
کورتە

ورده‌كاریی مردنی حاجییان و ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌ڕاسیمی حه‌جی 2026 بڵاوكرایه‌وه‌

دامەزراوەی گشتی ئامارەکانی عەرەبستانی سعودیی نوێترین زانیاری لەسەر مەراسیمی حەجی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.

 

بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی بەشداربووان گەیشتووەتە 1,707,301 حاجی. لەو ژمارەیە 1,546,655 کەسیان لە دەرەوەی وڵات و 160,646 کەسیان لە ناوخۆی سعودییەوە هاتوون. زۆربەی حاجیانی دەرەوە کە ژمارەیان 1,485,729 کەسە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتوونەتە پیرۆزترین شوێنی مسوڵمانان.

 

لە ڕووی تەندروستی و ڕووداوەکانەوە، تاوەکو ڕێکەوتی 29ی مایسی 2026، گیانلەدەستدانی 162 حاجی لە ڕەگەزنامە جیاوازەکان تۆمارکراوە. وڵاتی ئیندۆنیزیا بە 50 حاڵەت زۆرترین رێژەی مردنی هەبووە، دوای ئەویش بەنگلادیش بە 31 و جەزایر و نیجیریا بە 12 حاڵەت دێن.

 

هه‌روه‌ها عێراق و ئوردن هەر یه‌كه‌یان 2 حاڵەتی گیانلەدەستدانیان هەبووە.

 

ئەوەی جێی سەرنجە، ژمارەی حاجیان بەراورد بە ساڵانی پێشوو گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە؛ بۆ نموونە لە ساڵی 2020 بەهۆی پەتای کۆرۆنا تەنها 1,000 کەس بەشدارییان کردبوو، بەڵام ئێستا ژمارەکان گەیشتوونەتەوە ئاستە ئاساییەکانی پێشوو.

31 ئایار 2026 12:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026