پایتەخت

ڕۆژی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییان ئاشکرا بوو

ڕۆژی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییان ئاشکرا بوو
کورتە

کات و شێوازی گەڕانەوەی میوانانی ماڵی خودا بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم دیاری کرا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجییانی لە سعودییەوە ڕاگەیاند. بڕیارە لە ڕێگەی زیاتر لە 100 گەشتی ئاسمانییەوە، میوانانی ماڵی خودا بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگوازرێنەوە.

ئه‌مڕۆ مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجیستییەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕانەوەی حاجیان لە سبەی دووشەممەوە بە تەواوی کراون. ئەم هەڵمەتەش بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی حاجیان بەبێ گرفت بگەڕێنەوە.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، پێشتر بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی 4-6-2026 یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم پڕۆسەیەدا، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆی هەفتانەی نێوان بەغدا و تونسی ڕاگەیاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی ستراتیژیی وەزارەت بۆ فراوانکردنی گەشتەکان و بەستنەوەی عێراق بە وڵاتانی باکووری ئەفریقا، دەوڵەتانی عەرەبی و تەواوی جیهان.

31 ئایار 2026 11:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026