هەولێری 2050: شارێکی نوێ لە ڕێگەدایە
شەقامی 200 مەتری و شەمەندەفەر؛ گۆڕانکارییە گەورەکانی پایتەخت ئاشکرا کران
بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر وردەکاریی ماستەرپلانی نوێی پایتەختی بۆ ساڵی 2050 ئاشکرا کرد.
شوکریە عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگهی نەخشەدانان ڕایگەیاند، کە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای زانستی کراون و گەشەی نیشتەجێبوون زیاتر بەرەو ئاراستەی ڕێگەی دهۆک و پیرمام دەبێت.
بەپێی پلانەکە، چیتر ڕێگە بە دروستکردنی خانووی کەمتر لە 200 مەتری نادرێت و شێوازی گەڕەکە نوێیەکان بە یەک ستایل و ڕەنگی هاوئاهەنگ دیزاین دەکرێن.
ههروهها، پلانهكه چەندین پڕۆژەی ستراتیژی گەورە لەخۆ دەگرێت، لەوانە دروستکردنی شەقامی 200 مەتری، هێڵی شەمەندەفەر و پارکێکی نوێ کە ڕووبەرەکەی 3 هێندەی پارکی سامی عەبدولرەحمان دەبێت.
بهپێی زانیارییهكان، پشتێنەیەکی سەوز بە پانی 2 کیلۆمەتر بە دەوری شاردا دروست دەکرێت کە ڕێڕەوی تایبەت بە پاسکیل و ئەسپیشی تێدایە.