کارتی سووتەمەنی بۆ ئەم ناوچانە گەڕایەوه
فۆرمی خۆراکەکەت پێ بێت؛ ڕێنمایی نوێ بۆ وەرگرتنی کارتی سووتەمەنی
نزیکەی 40,000 کارتی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییانی ههولێر گەڕاوەتەوە و دەتوانن بەیانی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، کۆتا بەشی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ ئەو هاووڵاتییانە دابەش دەکرێت کە دانیشتووی هەولێرن و فۆرمی خۆراکیان سەر بە ناوچەکانی ماددەی 140 یان قەزای سۆرانە.
هەروەها ئەو کەسانەشی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، ناویان لەم لیستەدا هاتووە. جیا لەوانە، نزیکەی 330 خێزانی نیشتەجێی هەولێر و هاووڵاتییانی سنووری کەڵەک، گوێڕ، مەخموور و قەراج کارتەکانیان بۆ هاتووەتەوە.
بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە، پێویستە هەر هاووڵاتییەک ئەمانەی پێ بێت: 1. فۆڕمی خۆراکی ڕەسەن 2. فۆتۆکۆپییەکی فۆڕمەکە.