مژدەیەک بۆ مووچەخۆران پێش هاتنی جەژن
لیستەکە ئامادەیە؛ چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچە
حکومەتی فیدراڵ بودجەی مووچەی مانگی 5ی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردن دەستیان پێکردووە.
ئهمڕۆ پڕۆژەی هەژماری منی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، تەواوی تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان و تەنانەت لە رۆژانی جەژنیشدا بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەراندا.
سهرچاوهیهك به پایتهخت میدیای گوت: لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وەزارەتی دارایی لیستی نوێی مووچه بڵاو دهکاتەوە و لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشکردن بە شێوەیەکی کردەیی دەست پێدهكات.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 950 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا.