پایتەخت

شارەوانی بناری قەندیل: دایک و باوکی منداڵە ونبووەکە لە ژێر لێکۆڵینەوە دان

 شارەوانی بناری قەندیل:  دایک و باوکی منداڵە ونبووەکە لە ژێر لێکۆڵینەوە دان
کورتە

گومانەکان کەیسی یاد سەربازیان گۆڕی؛ دایک و باوکی منداڵەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

شارەوانی بناری قەندیل ڕاگرتنی پرۆسەی گەڕان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایک و باوکی یاد سەرباز ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل ئاگادارییەکی بۆ ڕای گشتی دەربارەی منداڵە ونبووەکەی گوندی ئێندزێ بڵاوکردەوە، دوای 2 ڕۆژ و 1 شەو لە گەڕانی بەردەوام، پرۆسەی گەڕان بەدوای منداڵەکەدا وەستێنراوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە هیچ سەرەداوێک لە گەڕانەکاندا نەدۆزراوەتەوە.

هاوسەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانی لێکۆڵینەوە چەند گومانێکیان لادروستبووە، لە ئێستادا دایک و باوکی منداڵەکە بۆ ماوەیەکی نادیار لەژێر لێکۆڵینەوەدان. 

شارەوانی قەندیل داوا لە پەیج و لایەنە حزبی و حکومییەکان دەکات، لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دوور بکەونەوە تا وەڵامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەنرێت.

29 ئایار 2026 22:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026