ئێران هێرشی کرده سەر ئەمریکییەکان
تێکشکانی MQ-9 Reaper؛ گورزێکی توند لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا
هێرشێکی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە وڵاتی کوەیت، برینداربوونی چەند سەربازێکی ئەمریکی و زیانی مادیی گەورەی لێ کەوتەوە.
ئهمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کوەیت مووشەکێکی بالیستیی جۆری فاتح-110ی تێکشکاندووە، بەڵام پارچە تێکشکاوەکانی بەر بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم کەوتوون.
لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، 5 کەس لە کارمەندانی گرێبەست و سەربازانی ئەمریکی بە سووکی بریندار بوون. هەروەها 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی جۆری MQ-9 Reaper زیانی زۆریان بەرکەوتووە کە تێچووی هەر دانەیەکیان دەگاتە 30 ملیۆن دۆلار.
ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا کار بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستێکی ناسەقامگیر دەکات کە لە مانگی 4ی ئەمساڵەوە ڕاگەیەندراوە.